ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: لە ساڵانی ڕابردوودا، شەڕ و ململانێی سێبەریی نێوان ئێران و ئیسرائیل بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بۆتەوە و ئەم شەڕە تەنیا تایبەتی شەڕە ڕاستەوخۆ سەربازییەکان نییە، بەڵکوو لە بواری هەواڵگری و سیخۆڕیسذا بۆتە گۆڕەپانی سەرەکیی ڕکابەرییان. لەمناوە ئێران بە بەکارهێنانی ستراتژیگەلی ئاڵۆز و ئامانجدا، توانیویەتی دزە بکاتە ناو توێژە هەستیارە ئەمنی و کۆمەڵایەتییەکانی ئیسرائیل و لە ڕێگەی تۆڕێک لە سیخۆرە ناوخۆییەکانی، زانیارییەکی گرینگ کۆ بکاتەوە.
ئەمە نیشاندەری لاوازی ناوخۆیی کۆمەڵگای ئیسرائیل و قەیرانی شەرعیەتی ئەو ڕژیمەیە و شرۆڤەکان نیشان دەدەن کە زۆربەی دانیشتووانی سەرزەوینە داگیرکراوەکان باوەڕیان بە مانەوە و سەقامگیریی ئەو ڕژیمە لە داهاتوودا نییە و هەست دەکەن کە پێکهاتەی سەربازی و کۆمەڵایەتیی لە ڕووخاندایە.
هاوکات گۆڕانکارییە هەواڵگرییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل لەم ساڵەندا نیشان دەەدا کە چۆن هەر دوو لا سەرقاڵی شەڕێکی شاراوە و چەند لایەنەن و بۆ وێنە ئیسرائیل لە شەڕی 12 ڕۆژەدا توانی تۆڕی دزەکردنی خوی لە ئێراندا نمایش بدات؛ تۆڕێکی پێکهاتوو لە سیخۆڕی ئێرانی و نائێرانی بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەبارەی دامەزاروە ئەتۆمییەکان، چالاکیی زانایان و تەنانەت پێکهاتەی بەرگریی وڵات و هەر ئەوەش بووە هۆی شەپۆلێکی بەربڵاوی دەستگیری و پاکسازی بە ئامانجی ناسینی شوێنی دزەکردنی ئیسرائیل ل دوای ئەو شەڕە. لەو لاوەش بە گوێرەی داتاکان، لە ساڵی 2013 تا 2025 نزیکەی 39 دۆسیەی سیخۆڕی یان ئەمنیی هاوپەیوەند بە ئێران لە ئیسرائیل دەستی بەسەردا گیراوە کە 31 کەسیان خەڵکی ئیسرائیل بوونە.
ستراتژیی دزەکردن لە ئیسرائیل
ڕەوتی نوێی دزەکردنی ئێران لە ئیسرائیل لە دەیەی 2020 هەنگاوی ناوەتە فازێکی نوێ و شرۆڤەی دەیتاکان نیشان دەدەن ئێران لە کردنە ئامانجی دیجیتاڵی، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پەیوەندیی ئانلاین بۆ ڕاکێشانی سیخۆڕان بە ئەنگێزەی ماڵی، کۆمەڵایەتی یان دەروونی کەڵکی وەرگرتووە. دۆسێکان نیشان دەدەن کە زۆربەی ئەو کەسانەی لە لایەن ئێرانەوە بۆ سیخۆڕی وەرگیراون لە کەمینەکان، کۆچبەران یان کەسانێک بوون کە هەستی پەیوەندییەکی کەمتریان بە کۆمەڵگای ئیسرائیل هەیە. قەیرانی متمانە بە ڕژیم و نیگەرانی لە داهاتوو، ئەنگێزەگەلێکی زۆر گرینگی بۆ هاوکاری لەگەڵ ئێران ڕەخساندووە.
نمونە بەرچاوەکانی دزە و ئۆپەراسیۆنی سیخۆڕی
ـ دۆسیەی سیخۆڕیی وەزیری ئیسرائیلی بۆ ئێران: گۆنێن سێگۆ وەزیری وزەی پێشووی ئیسرائیل یەکێک لە گرینگترین دۆسیەگەلی دزە ئێران لە پێکهاتەی سیاسی و ئەمنیی ئیسرائیل دێتە ئەژمار. سێگۆ لە ساڵانی ژیانی لە نێجیریا لەگەڵ دیپلۆماتە ئێرانییەکان پەیوەندی گرت و پاشان لە دیداری راستەوخۆی لەگەڵ بەرپرسانی باڵوێزخانەی ئێران لە ساڵی 2012، لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی ئێرانەوە وەرگیرا و وەک سیخۆڕ بۆ تاران کاری کرد. میدیا ئیسرائیلییەکان لەبارەی ئەوەوە نووسیبوویان کە گۆنێن لە ڕێگەی سیستمگەلی پەیوەندیی کۆدکاری و دیدارەکانی لە هوتێل و ئاپارتمانە جۆراوجۆرەکانی جیهان، ئەو پەیام و هەواڵانەی لە پێرسۆنێلی وەزارەتی شەڕ، وەزارەتی دەرەوە و دامودەزگا هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل بەدەستی هێنابوو، دەگواستەوە بۆ تاران.
ـ دۆسیەی ڕۆی مەزراحی و ئێلمۆگ ئەنیاس: ڕۆی مەزراحی و ئێلمۆگ ئەنیاس دوو گەنجی 24 ساڵەی دانیشتووی شاری حەیفا کاریان بۆ تۆڕی سیخۆڕیی ئێران دەکرد، ئەم دووە سەرەتا ڕاسپاردەی ئاسایی و بەڕواڵەت ناگرینگی وەک وێنەگرتن لە ماڵەکان، تۆمارکردنی تابلۆی فرۆشی ئۆتۆمبیل و نووسینی پەیامگەلی دژە ڕژیمیـیان ئەنجام دەدا، بەڵام وردە وردە ڕاسپاردەکانیان ئاڵۆزتر بوو و ئەمان دەبوو کامێرای نهێنی دابەستن و زانیاریگەلێک لەبارەی بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەو ڕژیمە کۆ بکەنەوە.
ـ دۆسیەی باسم و تاهر سەفدی: ئەم باوک و کوڕە دانیشتووی گوندی درۆزیی ماسەعدەن کە بە هاوکاری لەگەڵ ئێران تۆمەتبار کراون. تاهر زانیارییەکان لەبارەی جموجۆڵی سەربازیی ئیسرائیلی بە ڕێنوێنیی باوکی کۆ دەکردەەوە و ڕادەستی هەواڵنێرێک لە کەناڵێکی تەلەڤیزیۆنی ئێرانی دەکرد.
ـ دۆسیەی ڕافائێل ڕوونی: ڕافائێل سەربازێکی 21 ساڵەی ئیسرائیلییە و ئەمە نیشاندەری دزەی ئێران تەنانەت لە پێکهاتەی سەربازی و بنکەی ستراتژییەکانی ڕژیمی زایۆنییە. ڕوونی وەک سەرباز لە بنکەیەکی ستراتژیکی هێزی ئاسمانی ئیسرائیلدا خەزمەتی کردووە و بە گوێرەی ڕۆژنامەکانی ڕژیمی زایۆنی، پەیوەندی لەگەڵ مەئموورەکانی ئێران گرتووە و سیخۆڕی بۆ کردوون. بەوەشەوە ڕوونی هیچکات لەوکارە پەشیمان نەبووە، بەڵکوو ڕایگەیاندووە کە بۆ پارە، هەموو کارێک دەکات.
ـ دۆسیەی شیمۆن ئازارزار: لە میانەی شەڕی 12 ڕۆژە شیمۆنی 27 ساڵە بە تۆمەتی سیخۆڕی بۆ ئێران قۆڵبەست کرا و بەپێی ڕاگەیاندنی سیئێنئێن ئەو بۆ ماوەی یەکساڵ بە شێوەی ئانلاین پەیوەندی لەگەڵ هێزەکانی ئێرانی بووە و زانیاریی هەستیاری ئەرتەش و هێزی ئاسمانی و لەوان وێنەی بنکەگەلی ئاسمانیی ڕامات دەیڤید و شوێنی مووشەکبارانکراوی ئاراستەی ئێران کردووە.
هۆکارە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی سیخۆڕی بۆ ئێران
دۆسیەکان نیسان دەدەن کە ئێران سیخۆڕەکانی بەپێی پێداویستیی دەروونی، کۆمەڵایەتی و سیاسی هەڵبژاردووە و کەسانێک کە لە ژیانی ڕۆژانەی خۆیاندا هەست بە گرینگی یان ئەنگێزە ناکەن، یان تووشی کێشەی ماڵی و کۆمەڵایەتی هاتوون، زۆرترین مەیلیان بۆ هاوکاری لەگەڵ سیخۆرانی بیانی بووە. هاوکات توێژەرانی ئیسرائیلی دەڵێن کە ئەنگێزەی پارە تەنیا هۆکاری ڕاکێشانی ئەو کەسانە نییە، بەڵکوو پێویستی بە مانا، تامەزرۆیی و هەستی گرینگبوونیش ڕۆڵێکی گرینگ دەگێڕێت. لەو ڕووەوە ئێران بە دۆزینەوەی بۆشاییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان توانیویەتی تۆڕی سیخۆریی خۆی لە ئیسرائیل بەربڵاوتر و پاوەجێتر بکات.
Your Comment